كۆنترین ئاش یان كارگەی ساوار

كۆنترین ئاش یان كارگەی ساوار
هەرچەندە ئەو ئاش و شوێنانەی تا ئێستا بەرهەمەكانی دانەوێڵەی تێدا دروست دەكرێت كەم بۆتەوە تەنیا چەند ژمارەیەكی كەمی ماوە بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین ئەوەی ئێستا بوونی ماوە شێوازی هەرە كۆنی ئاش نییە بەڵكو ئەوەی ئێستا بوونی ماوە بە كارەبا ئیش دەكات بەڵام زۆربەی ئاشی كۆن ئەو شێوەیە نەبوو بەڵكو بە دەست جووڵەی پێدەكرا، بەشێوەیەك كە ئەو ئامێرەی گەنمەكەی دەهاڕی بە دوو ئاسنی شێوە بازنەیی گەورە بەسترا بوو كە لە هەر یەكێك لە بازنەكان شوێنێكی هەبوو بۆ ئەوەی بە دەست بازنە ئاسنەكان بسوڕێتەوە، یەكێك لە جیاوازیەكانیتریش ئەوەبووكە ئەو ئاشە كۆنە تەنیا بۆ كوتانی ساوار بەكار دەهات جیا لەوەی كە ئێستا هەیە بۆ بروێش و ئارد و گەنمە كوتاو چەندین شتی تر بەكار دێـت.
Top