رۆژانە یان ماوە ماوە ریكۆردێكی تازە لە بوارە جیا جیاكان دەشكێنرێت، كە كێ یەكەمی پلەكانی ناو كتێبی گینس بگرێت، ئەویش كە كتێبێكە بۆ تۆماركردنی یەكەم و تازە و بەرهەمە سەیرەكانی خەڵك دانراوە، وادیارە بەم دواییە ناوی قەڵەوترین ئافرەتی جیهان تۆمار كرا لەوەی كە زۆرترین كێشی هەیە لە جەستەدا، كە كەس وەكو ئەو نەبووە تاوەكو ئێستا، ئەو ئافرەتە ناوی (بۆلین بۆتەر)ە و تەمەنی (47) ساڵە و كێشی ئێستای (317) كیلۆگرامە. بۆلین حەزی بە سەما و چوونە دەرەوە و سەیركردنی فیلمە، لە ئێستادا لۆمەی دایك و باوكی دەكات كە بە منداڵی فێری خواردنی زۆریان كردووە و تاوەكو گەیشتە ئەو ئاستەی نەتوانێت لە شوێنی خۆی بە ئاسانی هەڵسێتەوە. ئەوەی سەیرە لەم بنەماڵەیە كە (8) خوشك و بران، كەسیان وەكو ئەو كچە نییە و تەنیا ئەوە نەبێ تووشی ئەو قەڵەوییە بووە.