جەستەیەكی نەرم و سەیر

جەستەیەكی نەرم و سەیر
كەسانێك هەن كە جەستەیان بە جوانترین شێوە دەتوانن جووڵە پێبكەن، رەنگە جەستەی مرۆڤ لەیەكێكیان بۆ یەكێكی دیكە جیاوازی هەبێ و هەر یەكە بە شێوەیەكی جیا دیاری دەكرێت. (جاستن) ئەو كوڕە گەنجەیە لە وڵاتی ئوستراڵیا دەژی و تەمەنی (21) ساڵە، سەرەڕای ئەوەی قوتابییە لە كۆلێژی پزیشكی، هەروەها خاوەن جەستەیەكی نەرم و شلە، كە دەتوانێت بە چەندین شێوە و دیمەن ئاراستەكانی جەستەی بگۆڕێ، واتە دەتوانێ دەستەكانی بە پێچەوانەی جووڵەكانی دەست دابنێ و ئەمەش وادەكات كە هیچ مرۆڤێك بەم جۆرە جووڵە نەكات و بۆیە جەستەی بە جەستەیەكی نەرم و لاستیك دادەنرێت.
Top