بازنی گەورە ئیكسسوارێكی جوانتر بۆ دەست

بازنی گەورە ئیكسسوارێكی جوانتر بۆ دەست
بازن یان هەر شتێكیتر لە شێوەی بازن وەك ئێكسسوار و جوانكاری بەكاردێت بۆ جوان كردن و رازانەوەی دەست ئەوەی جێی سەرنجە لە ئێستادا بازنی گەورە جیا لە بازنی مۆدەكانی دیكە كە لە یەك دەچوون و سادەو بچووك بوون ئێستا بازنی گەورەی بە نەخش كە هەریەكێكیان جیاوازە لەوانی دیكە واتە وەك یەك نین كاتێك لە دەست دەكرێن وەك نوێترین ئێكسسواری دەست بەكار دێت، بە شێوەیەك كە گونجاندنێك هەبێـت لە نێوان نەخش و رەنگی بازنەكان لەگەڵ رەنگی ئەو جل و بەرگەی لەبەردەكرێت یان بەشێك لە خانمان بازنەی دەستیان یەك رەنگ دەكەن لەگەڵ رەنگی پشت چاویان واتە رەنگی پشت چاویان وەك رەنگی بازنەكان رەنگ دەكەن بۆ ئەوەی زیاتر بەدەر بكەوێت.
Top