لە پێشوودا چەندین راو و بۆچوونی جیاواز هەبوون لەسەر دانانی چ رەنگێك بۆ دیواری ماڵ، بە تایبەت ئەو دیكۆرانەی كە پێویستیان بە رەنگێكی هاوتا یان یەك رەنگ هەبووە، ئەمەش بیرۆكەیەكی تەواوی دەویست بە مەبەستی زیاتر جوانكردنی ئەو بەشە دیكۆرەی كە لە ماڵدا هەیە. هەر رەنگێك بۆ دیواری ماڵ دەبێ لەگەڵ بەشەكانی دیكەدا رێكبخرێت زیاتریش وەك كەرەستە و كەلوپەل، چونكە لە كاتێكدا دیكۆری دیوارەكە ناشیاو دەبێت، كە رەنگەكانی دیكەی كەلوپەلەكان پێچەوانەی ئەو رەنگە بن، ئەمەش پێچەوانەی گونجانی دیكۆرەكە دروست دەكات، بەڵام ئەگەر رەنگێكی تایبەتمان هەڵبژارد، ئەو رەنگەی لەگەڵ گشت رەنگێك دەگونجێ و دیمەنێكی جوانیشی دەبێ، لەو كاتەدا كەلوپەلەكان لە هەر جۆرە شێوە و رەنگێكی دیكە بن، جوانیی خۆیان هەر دیار دەبێت، ئەو رەنگەی باسی دەكەین رەنگی (سپی)یە، چونكە تاكە رەنگە خۆی لەگەڵ گشت رەنگەكان دەگونجێنێت، بە تایبەتیش كاتێك رەنگی سپی ببێتە رەنگی سەرەكیی دیوارەكان، تەنانەت لەدیواری تەنیشت و سەرەوەشدا جێگەی بایەخی خۆی دەبێت، بەمەش هەر جۆرە رەنگێكی دیكە لە دیكۆر و كەلوپەل، دەتوانن هاوشێوەی جوانی خۆیان لەگەڵ ئەو رەنگە سپیە بەدەر بخەن و دیمەنێكی رازاوەش ببەخشێت.