لەگەڵ گۆڕانی وەرز یان كەش و هەوا، جل و بەرگ و مۆدەكانی پۆشاك گۆڕانیان بەسەر دادێـت، لەو چوارچێوەشدا جل و بەرگی خەوتن واتە بیجامەو و جلی ماڵەوە گۆڕانی بەسەردا دێت بۆ ئەم وەرزەی بەهار و وەرزێكی فێنكە زیاتر جلی تەنك و نەرم بەكار دێت بۆ ماڵەوە، بە شێوەیەك كە بیجامەكە بە نەخش بێت لەگەڵ بلوزێكی سادە یان بە پێچەوانەوە، سەبارەت بە رەنگیش ئەوەی لەو وەرزە زیاتر بەكاردێـت زیاتر رەنگی پەمەیی و سپییە كە لە رەنگی گوڵ نزیكە،دەكرێ رەنگی شینێكی نزیك لە ئەرخەوانیش بەكار بهێنرێـت ئەكەر نەخشی پەمەیی تێدا بێت، بۆ ئەوەی خەوێكی خۆش و ئارام بكەی چونكە زۆر جار رەنگ یان ئەستووری جلی خەوتن دەبێتە هۆی بێزاری.