لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، گرنگییەكی ئەوتۆ بە رەنگی كاڵی جل دەدرێت، چونكە زستان وەرزێكە كە رەنگ تێیدا رەنگدانەوەی نییە، بەمەش دەبێت خانمان روو لە رەنگە كزەكانی جلوبەرگ بكەن، بەڵام بۆ كەرەستە و ئێكسسوار و بەشەكانی دیكە كە پێویستی بە رەنگە وەك : بۆیەكردنی نینۆك – رەنگ كردنی قژ- رەنگ كردنی ئێكسسوارەكانی دەست و پەنجە، لێرەدا دەبێت ئاگاداری مۆدەی رەنگی بۆیەكانی نینۆك بین، لە زستان و هاویندا رەنگی بۆیە پێچەوانەی یەكترن، بەهۆی ئەوەی زستان وەرزێكە كە رەنگ دادەمڕكێنێت، بەڵام هاوین زیاتر زەقی دەكات، خانمان دەتوانن چارەسەر بۆ ئەو لایەنە بدۆزنەوە و لەگەڵ وەرزی زستاندا رەنگە تۆخەكان بەكاربهێنن تاوەكو زیاتر دیار بكەوێت، وەك ئەو چەند رەنگەی لە وێنەكەدا دیارە، ئەمەش تەنیا بۆ بۆیەی نینۆكی پەنچە، تاوەكو بە جوانی دیار بێت و لە زستاندا رەنگ بداتەوە، بەڵام بۆ وەرزی هاوین، هەر رەنگێك لەسەر نینۆكەكان جێگەی بایەخی خۆی دەبێت و زیاتر دەردەكەوێت.