حەسەن حەیران دەنگێك پڕاوپڕ لە ڕەسەنایەتی
March 30, 2013
رەنگا و ڕەنگ
لەبواری حەیران و حەیرانبێژیشدا كەس نییە ناوی حەسەن حەیرانی گوێ لێ نەبووبێت و بە حەیرانەكانی ئاشنا نەبووبێت، حەسەن حەیران ئەستێرەی درەوشاوەی حەیرانی كوردییە ناوی تەواویی حەسەن قادر ئیبراهیمە لە ساڵێ 1937 لە گوندی تەلەخێمی گەورەی سەر بەشارەدێی گوێڕ لە دایك بووە، لە ساڵێ 1972 دەبێتە پێشمەرگە هەر لە گەڵ هەڵگرتنی چەكدا، حەیران بەسەر پێشمەرگەدا دەڵێت و جۆش و خرۆش و هێزیان پێدەبەخشێـت، لەگەڵ حەیرانبێژیشدا بلوێر ژەنیێكی بەتوانا بووە، لەساڵی 1971دا حەیرانی (دەلێ وایێ) ی گوتوەو هەر كە لە ئێستگەكان دەنگی دەلێ وایێ بهاتبایە خەڵك دەیانزانی پێشمەرگە سەركەوتنێكی تۆماركردووەو گورزێكی لە دوژمن وەشاندووە.
حەسەن حەیران دەڵێ :
چەندی گاز دەكەم و گازدەكەم دەرێم : خۆزی بە خۆزی داران دەبا ئەمن كوریكەك باما لە كوریكی لەیلایێ
ئەوەل فەسلی دەرە بواران شین بامایە لەسەر قەراتی پیرە هەولێرێ هەموو دانی سبەینان دەبا بەرێ خۆم دابایە لە هەردوو دەركی سەرایێ
