كراسی درێژ مۆدەیەكی ڕازاوە و جوان

كراسی درێژ مۆدەیەكی ڕازاوە و جوان
شێوازە جیاجیاكانی جلوبەرگ بە سەرەكیترین بەشەكانی مۆدە و جوانكاری دادەنرێن، هەر مۆدەیەك لە جلوبەرگ شێواز و جوانییەكی خۆی هەیە، تەنانەت بەپێی خواست و ویستی هەر خانمێك، دەتوانێ ئەو جۆرە جلە هەڵبژێرێت كە لەگەڵ شێوە و نەشونمای جوانی خۆی دەردەكەوێ، ئەو جلانەی مۆدەیەكی تایبەت و رازاوەیان هەیە، دەكرێت بە رێگەی سوود وەرگرتن لە جوانی ئەو جلانە، رێگەیەكی دیكەی جوانی وەربگرین، زیاتریش جوانیی كراس كە جۆرێكی گرنگە لە بەشەكانی دیكەی جوانی جلەكان. بەهۆی جۆروجۆری لە شێوەی جەستەی خانمان، هەر خانمێك دەكرێ لەگەڵ شێوەی جەستەی جلوبەرگی بگونجێنێت. بۆ ئەوانەی بەشی سەرەوەی جەستەیان زیاترە لە بەشی خوارەوە، دەكرێ لە شێوەی كراسەكەدا ئەو جیاوازە چاك بكرێ،ئەویش بە پێچەوانە كردنی كراسەكە لەگەڵ شێوەی جەستەت، واتە كراسەكە بەو جۆرە بێت كە كاتێك بەشی سەرەوەی جەستە زیاترە لە خوارەوە، دەبێ شێوەی تەسكی كراسەكە لە سەرەوەی تەسكتر لە خوارەوە، ئەمەش وادەكات كە هاوسەنگییەكی تەواو لەنێوان بەشی جەستەی خوارەوە و سەرەوە پێكبهێنێت، هەروەها سەبارەت بەو خانمانەی كە جەستەیان باریكە دەكرێت ئەو جۆرە كراسە هەڵبژێرن كە هاوشێوەی جەستەی خۆیانە، هەروەها ئەوانەی ناوقەدیان باریكە، كراسی درێژ مۆدەیەكی جوان و شایستە دەبێ بۆ ئەو خانمانە.
Top