رەنگ و شێوازی ئێلەگ و كراسی كوردی

رەنگ و شێوازی ئێلەگ و كراسی كوردی
بەرەو وەرزی بەهار هاتین و لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە لە وەرزەكەدا، گۆڕانكاری لە بواری مۆدە و جوانكاری پێویست دەبێ و لە كاتێكدا كە دەبێ لە كەرەستە و مۆدەی تازەدا رەنگ بداتەوە، لە ئێكسسوارە كوردییەكانیش چەندین كەرەستەی جوان و ناسكی تێدایە، یەكێك لەو ئێكسسوارە و كەرەستە سەرەكییانەی كە لەگەڵ كراسی كوردیدا هەیە، ئەویش ئێلگە، كە پارچەیەكی بچووك و ناسكە، بە جوانییەكی رەها خۆی نیشان دەدات و تەنانەت شێوازێكی سەرنجڕاكێش لەخۆوە دەگرێت. جوانی ئێلەگ لە شێوە بچووك و سادەكەیەتی، كە لەسەر سینگ بە ناسكترین شێوە دەوەستێ و دیمەنێكی كراوە و رازاوەشی هەیە. ئێلەگ تاوەكو جەستە بگرێ زیاتر جوانتر و ناسكتر دەردەكەوێ، هەروەها لە مۆدە تازەكاندا بە گوێرەی ئەو مۆدە تازانەوە دەكرێ ئێلەگ وەك كەرەستەیەكی سەرەكی دابنرێت و ببێتە بەشێكی سەرەكی لە كراسی كوردی، مۆدە جوانەكانی ئێلەگ بە چەندین شێوازەوە كاری لەسەر كراوە و تەنانەت چەندین شێوەی جیاوازی هەیە، هەروەها ئەو مۆدە باوەی لە ئێلەگدا بەدی دەكرێ، ئێلەگی بە خاڵ و یان بوونی نەخشێكی ناسكە لە ناو ئێلەگەكە، هەروەها رەنگی ئێلەگ پابەندە بە رەنگی كراسەكە.
Top