منداڵانیش وەك خانمانی گەورە پێویستیان بە گرنگیدانە و دەبێ لەگەڵ شێوازە تازە و جوانەكانی جلوبەرگ و مۆدە كە لە رێگەی هەڵبژاردنی دەستە جلێكی جوان و بە ئەمەك بۆ كیژۆڵان، دەتوانین بەهایەكی جوانیش بۆ ئەوان دابین بكەین، كە پێویستی لەسەر گشت خانمێكە، تاوەكو منداڵەكانی بە جوانترین جلوبەرگ و دیمەن دەربكەون، لە كاتێكدا منداڵان هەست بە جوانی مۆدەكان ناكەن، كەچی دەتوانن لە لە رێگەی مۆدەی جلوبەرگی منداڵان و ئەوانی دیكەوە، كارێكی وا شایستە بكەن، كە دیمەنێكی شیاو و رازاوەی هەبێ، جلوبەرگی منداڵانیش یان كیژۆڵان، بە درەوشاوەیی دادەنرێ كاتێك لەگەڵ ستایلێكی هاوشێوەی جوانی و شێوەی خۆیان گونجاو بێت، دەبێ خانمان هەوڵبدەن كە جلەكانی منداڵان لە شێوە و قەبارەی خۆیان بن و چونكە جیاوازی لە شێوەی جلەكاندا ناشیاوی دروست دەكات و لەگەڵ جوانی رووخساری منداڵانەش نابەجێ دەبێت بۆیە ئەو جلوبەرگەی بۆ منداڵان دابین دەكرێت، شێوەیەكی ناسك و رازاوەی هەبێت، هەروەها لە رەنگێكی تایبەت بێت، یان دەكرێت رەنگاورەنگ بێت، گرنگترین بەش لە جوانی جلوبەرگی منداڵان، ئەوەیە كاتێك لە جلێكی كراوە بێ و بەڵام پڕ بە جەستەی بێت.