ئەوانەی قژیان كورتە، رەنگە زۆر جار حەز بەوە بكەن كە قژیان درێژ بێ، یان ئەوانەی قژیان درێژە و لە قژەكانیان بێزارن، بەڵام لەلای ئەو دایك و (3) كچەكەی هەمان ئەو بیرۆكەیەیان هەیە كە ببنە خاوەن درێژترین قژ لە جیهان، (تیرلین راسل) ئەو ئافرەتەیە لە وڵاتی ئەمەریكا دەژی و (3) كچی هەیە، ئەوەی سەیرە درێژی قژی هەر سێ كچەكەی هاوشێوەی قژی خۆیەتی، لە ئێستاوە بڕیاریان داوە كە قژیان وەكو یەك و لەگەڵ یەكتر درێژ بێ، درێژی قژیان ئێستا دەگاتە (108) سەنتیمەتر و واتە زیاتر لە مەترێك، هەر یەكە لە كچەكانی هەمان درێژیی قژیان هەیە و لە داهاتووشدا دەبن بە خاوەن درێژترین قژ.