نەریتی لێو درێژیی!

نەریتی لێو درێژیی!
هەر نەتەوە و میللەتێك چەندین نەریت و تایبەتمەندی جیاواز و تایبەت بە خۆیانەوە هەیە، هەر یەكە لەسەر رێچكە و كلتووری خۆیان رێگە دەگرن و بە شێوەی خۆیان بیر دەكەنەوە و كارەكانیان زیاتر لەسەرە هەنگاو و نەریتەكانی پێشوویانە، لەلای هۆزێكی وڵاتی میانمار، كە كۆمەڵە كەسێكن و لە شوێنێكی بەرزاییدا دەژین، ئەو هۆزە ناویان (ئیگیشا)یە و یەكێك لە سەیرترین نەریتەكانیان ئەوەیە، دەبێ ئافرەتیان لێوی گەورە و درێژ بێ، لە دوای لە دایك بوونی منداڵی كچ، جۆرە نەشتەرگەرییەكی بچووكیان بۆ دەكرێت و لێوی خوارەوەیان جیا دەكرێتەوە و پاشان ئەو لێوەی خوارەوە بە قالب و شێوەی سەیر سەیر، گەورە و درێژ دەكرێ، كە ئەوەش مانای جوانی و هێمای كچانەیە لەلای ئەو هۆزە، تەنانەت بەم دواییە كار دەكەن لەسەر درێژكردن و گەورەكردنی گوێچكەیان وەكو لێو.
Top