گرنگی ناندین لە دیكۆری ماڵدا

گرنگی ناندین لە دیكۆری ماڵدا
هەر دیكۆرێك بۆ هەر شوێنێك لە ماڵدا، بە شێوەیەكی جوان و شایستە دەردەكەوێ، تەنانەت مۆدەیەكی رازاوەش بە دیكۆری ماڵەكە دەبەخشێ، دیكۆری ماڵ لە چەندین بەش پێكهاتووە هەر یەكەیان دەبێتە تەواوكەری ئەوانی دیكە، بەڵام لێرەدا لایەنی گونجاندن رۆڵێكی بەرچاو دەبینێت، تەنانەت دەكرێ لە تەنیا بەشێكدا شێوەی دیكۆر و دانانی كەرەستە و كەلوپەلەكان جێگەی خۆیان هەبێت و بە جوانترین شێوەش دەربكەون، بەشێكی گرنگ لە دیكۆری ماڵ، ژووری چێشتە، كە بە ئاوێنەی جوانی ماڵ دادەنرێت، كاتێك ئەو ژوورە بە دیكۆر و شێوەیەكی جوان دادەنرێ، هۆكارێكی سەرەكی دەبێ تاكو جوانییەك پیشان بدات. گرنگیی جوانیی ئەو ژوورە لە كاتی دانیشتن بۆ نان خواردن یان ئامادەكردنی چێشتە، دانانی كەرەستە و كەلوپەلەكان هەنگاوێكی گرنگە و دەكرێ بەپێی رەنگ یان قەبارەی كەلوپەلەكان دابنرێن و هێمایەكی رازاوەیان پێوە دیار بێـت.
Top