رەنگی زێڕین بۆ كراسی كوردی
March 9, 2013
رەنگا و ڕەنگ
بەهای رەنگ گرنگییەكی زۆری هەیە لە جلوبەرگدا، چونكە شێواز و نەشونمای ئەو جلە پابەند دەكات و هەرچەندە بە نەخش و شێوەی جیاواز بێت، بەڵام ئەگەر لە رەنگێكی وانەبێ، نابێتە هۆی دەركەوتنی جوانیی كراسەكە، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، كە وەرزی رەنگەكانە، ئەمەش پێویستی بە كاری تازە دەبێت لە جلوبەرگ و مۆدەكانی جلوبەرگ، لەو وەرزەدا زۆربەی رەنگەكان لە كراسی كوردی بەكاردەهێنرێن، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نییە كە یەكێك لەو رەنگانە تاك و شایستە دەرنەچێت، بۆیە یەكێك لەو رەنگانە دەبێتە شای رەنگەكانی دیكە، بۆ ئەوساڵیش مۆدەی رەنگی زێڕین، واتە زەردی تۆخ، شیاوترین رەنگە بۆ كراسی كوردی،. بەهۆی ئەوەی رەنگی زێڕین لە رەنگی پێست نزیكە، ئەمەش وادەكات كە مۆدەیەكی جوانی لێدەرچێ، تەنانەت لەبەر رووناكی و شوێنە تاریكەكانیشدا رەنگدانەوەی خۆی هەبێت و بە جوانییەكی بێ هاوتا دەربكەوێت.
