كەسانێك هەن لە كەرەستەیەكی سادە یان لە شتێكی بێ سوود، دەتوانن بەرهەمێكی جوان دروست بكەن، كە بەسوود و بە نرخ بێت، زیاتر ئەوە لەلای ئەو بیرمەندانە دەركەوێت كە بیر لە كاری جوان و داهێنان دەكەنەوە، (سۆفیا ماتیفا)ی (22) ساڵ و كە خەڵكی وڵاتی ئۆكڕانیایە، بەهرەیەكی جوان و سەیری هەیە، ئەویش بەهرەی وێنەكێشانە، ئەوەی سەیرە سۆفیا رەنگ و بۆیە و فڵچە بەكارناهێنێت بۆ كێشانی وێنەكانی، بەڵكو بنێشت دەهێنێت و هەندێك دەیجووێت و دواتر وێنە و تابلۆی لێ دروست دەكات، وەكو خۆی دەڵێت : بۆ هەر تابلۆیەك نزیكەی (1000) بنێشت سەرف دەكەم و لێیدەدەم، هەروەها دەڵێت كێشەم ئەوەیە كاتێك وێنە دەكێشم دەستم ماندوو نەبێت، بەڵكو دەمم شل دەبێت كە ئەوەندە بنێشتە بجووم و دواتر لە تابلۆكان بدەم، بەمەش كەسانی دۆست و نزیكم یارمەتیم دەدەن بۆ جووینی بنێشتەكان، جگە لەوەش هەر تابلۆیەكی بە زیاتر لە دەفتەرێك دۆلار دەفرۆشێت، كە خۆی تەنیا (100) دۆلاری پێویستە بۆ كڕینی بنێشت.