مەشكە هەژاندن!

مەشكە هەژاندن!
مەشكە، یەكێكە لەو كەرەستە بەسوود و گرنگەی لە كوردەواریدا ساڵانێكە هەیە، تەنانەت ئەمڕۆش بۆ دروست كردنی دۆ و پەنیر و چەندین بەرهەمی دیكەی شیر كاری پێدەكرێت، مەشكە لە پێستی ئاژەڵ دروست دەكرێت و لەسەر (3) پەلە دار دادەنرێت، هەر چوار پەلی مەشكە بە بەنێكی یان كندڕێكی باش دەبەسترێتەوە لە لوولی لەپەكان شەتەك دەرێت و تاكو جوانگیر بێت، ئەو كارەی كە بە مەشكە دەكرێ پێیدەڵێن (مەشكە هەژاندن)، ئەویش كە لە پێستی رەشانە و پێستی پێشەوەی بە لۆلەپ دەبەسترێتەوە و ئەوەی دواوەش بە لوولەیێكی دیكە. لۆلەپیش هەیە، كە ئەویش دارێكی نزیكەی نیو مەترێك دەبێ و هەردوو سەری (لەلە)یە و لە ناوەڕاستیشدا كونكراوە، دواتریش (ناودۆك) هەیە ئەویش پەلە دارێكی تایبەتە و بەپێی مەشكەكە درێژی ئەو دارە دیاری دەكرێت و هەردوو سەری پانە و دەخرێتە ناو كونی لولە لەپەكان، تاوەكو لە كاتی هەژاند مەشكەكە نەچێتە باڵیەك و ئاڵۆز نەبێت. شێوەی مەشكە هەژاندن بەم شێوەیە: كاتێك كابان یان خانمە ئافرەتێكی كورد سەری گورسێكی لەناوە ڕاستی لۆلەپێك و سەری ناودۆكێك دەبەستا و سەری دووەمی گوریسەكەی بەسەر سێپێك ئاو دەئاڵێنرێت لە ناوەڕاستی لۆلەپدا، و سەری ناو دۆكی دووەمی دەخست كە بە جۆرێك مەشكەكە نیو مەترێك لەسەر زەویی بەرز دەبێتەوە، زیاتریش بەیانیان مەشكە دەهەژێنرێت و كە ماست لە مەشكە دەكرێت یان شیر تاوەكە و ببێتە دۆ و بەرهەمەكانی دیكە. بۆ ئامادەكردنی ئەو بابەتە، سوودم لە كتێبی (خورجەیەك)ی عەزیزی مەلای رەش وەرگرتووە.
Top