وڵاتێكی (3) كەسی !

وڵاتێكی (3) كەسی !
لەلاتان سەیر نەبێ، ئەگەر چوونە وڵاتێك تەنیا(3) كەس بن، لەگەڵ ئەو (3) كەسەشدا تەنیا (3) سەگی لێیە، ئەو وڵاتە بچووكە ناوی (كۆماری مولوسیا)یە و دەكەوێتە ناوچەكانی دەرەوەی ویلایەتی نیڤادای ئەمەریكی، پیاوێكی سیاسەتمەدار لە ئێستاوە هەوڵدەدات كە ئەو شوێنەی ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ، كە شوێنی نیشتەجێیان نزیكەی (49) میل چوارگۆشەیە، سەرۆكی ئەو وڵاتە كە خۆی هەموو كارێك دەكات ناوی (كیڤن بوو)یە و زیاتریش بە بەرگی سەربازی خۆی دەردەخات و ئەو كۆمارەی راگەیاندووە، لەو شوێنەدا كە تەنیا ماڵی سەرۆكی لێیە، چەندین كاریش بە خۆی ئەنجام دەدات، لەوانە وەرگرتنی خەڵك و لێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو وڵاتە بچووكە، لەلایەن خۆیەوە كۆمارەكەی راگەیاندووە و تەنیا ئەوە ماوە كە وڵاتی ئەمەریكا دان بەو وڵاتە بنێت و كە لە (3) كەس پێكهاتووە.
Top