خانمان پێویستیان بە چەندین كەرەستەی گەورە دەبێ بۆ لایەنی جوانكاری، بۆیە دەتوانن سوود لە ئێكسسوارەكان ببینن، ئەگەر چی هەندێك ئێكسسوار هەن، شێوەیەكی بچووك و ناسكیان هەیە، بەڵام جوانییەكی گەورە دەبەخشن، هەر ئێكسسوارێك بەهایەكی خۆی هەیە و لە نزیك و لە دوورەوە شێوەی بەرچاو و دیار دەبێت، زیاتریش مەبەستمان ئەنگوستیلە و ئەڵقەی پەنجەی دەستە، كە ئێكسسوارێكی بچووكە، بەڵام جوانییەكی گەورەی هەیە. هەندێك لە شێوەی ئێكسسوارەكان، دیمەنێكی خنجیلانە و ناسكی هەیە، بە تایبەت ئەوانەی بە شێوەی نەخشی بازنەیی یان بە لوولە ئامادەكراوە، شێوەی ئەو دیمەنانەش جوانترین مۆدە دروست دەكەن و تەنانەت لەو شێوە بچووكانە، هێمایەكی ناسك دەبەخشن، زیاتر ئەو شێوە باوە كە ئەڵقە و ئەنگوستیلەی بازنەییە بەڵام تەواو نەكراوە، بەشێكی دیكەیان هەیە كە لە كۆتایی بازنەكە یان نەخشەكە، شێوەیەكی بچووك هەیە و دانراوە، ئینجا هەیە لە شێوەی گوڵە یان لە شێوەی دڵە، كە ئەوانەش هەر یەكە بەهایەكی جوانی خۆیان هەیە و بە ناسكترین شێوەش لەسەر پەنجە و دەستدا دەردەكەون، بەمەش ئەو ئێكسسوارە بچووكانە بە جوانییەكی گەورە دەستەكانتان رازاوەتر دەكەن.