كاری دەستی یەكێك لە بەرهەمە جوان و دەست رەنگینەكانی خانمانە، كە ئەوەی لەو بوارە بەهرەیەكی هەبێت، پێویستە بەهرەكەی نەشارێتەوە و كاری لەسەر بكات، چەندین خانم هەن، كە حەز بەو جۆرە كارە دەكەن، كەچی هەوڵنادەن و ئەمەش دەبێتە پەكخستنی بەهرەكانیان، یەكێك لە بەرهەكانی خانمان كەرەستە و كەلوپەلی ماڵە، كە دەتوانن لە چەند بیرۆكەیەكی سادە شێوەی جوان دروست بكەن، ئەوەش لە رەنگدانەوەی ئەو كارەیە كە ئەنجامی دەدەن، بە تایبەت ئەوانەی لە كەرەستەیەكی سادە، دەگەنە شتێكی جوان و ناسك، یەكێك لەو كەرەستە جوانانەی كە گشت خانمێك دەكاتە وێنەكێش و تابلۆ، ئەویش دروست كردن و نەخشی تابلۆیە لە چەند كەرەستەیەكی سادە و بچووك، دروست كردنی تابلۆیەكی جوان و ناسك لە كەرەستەیەك، بەرهەمێكی جوانە، و ئەمەش بە تایبەت كاتێك پارچە كارتۆنێكی گەورە بهێنین و بە چەندین گوڵی دەستكرد و جوان و پارچە قوماشی بچووك، دەبێتە تابلۆیەكی جوان و ناسك، هەروەها دەتوانن ئەو كەرەستانەی بەدڵتانە بەكاری بهێنن وەك : گوڵ و پارچەی جوان و هێمای دڵ و یان هەر كەرەستەیەك كە ئەو خانمە پێی جوان بێت تا لە تابلۆكەی رەنگ بداتەوە.