خواردنی كفتەی دۆغەوا
February 28, 2013
رەنگا و ڕەنگ
خواردنێكی كۆنی كوردەوارییە لە ماستی مەڕ و بڕوێش و تەڕە پیاز و هێلكە و گۆشتی مەڕوبزن دروست دەكرێت.ئەم خواردنەش بەتایبەتی لە وەرزی بەهاراندا دروست دەكرێت چونكە لەو وەرزەدا ماست زۆرە.
بۆ دروستكردنی دۆغەوا پێویستە ماست و ئاوەكە بكوڵێنیت و بە بەردەوامی تێكبدرێت ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەم ئاگات لێینەمێنێت ئەوە تێك دەچێت و هەڵدەپڕووكێت.
سەبارەت بە دروست كردنی كفتەكەش هەر وەك كفتەی ئاساییە بەڵام لە جیاتی گۆشت و قیمە ئەوە قیمەی پیازو هێلكەی تێدەكرێت ئێستا باوی و كشمیشیش بەكاردێت و تێیدەكرێت بە پێی ئارەزووی ئەو كەسەی دروستی دەكات، ئێستا ئەوانەی كە لەوەرزەكانی دیكە جگە لە بەهار حەز بە دۆغەوا دەكەن ماست لەناو یەخچال و مجەمیدە هەڵدەگرن بۆئەوەی هەركاتێك ئارەزووی دۆغەوایان كرد ئامادەی بكەن.
