كراسی كوردی بۆ بووكان

كراسی كوردی بۆ بووكان
بە هاوكاری كوردش فاشیۆن
هەر مۆدەیەك لە كراسی كوردی، بۆ مەبەستێكی جوان دیاری كراوە، وەكو چۆن لە كراسی دیكە هەر شوێن و كاتێك جۆرە مۆدەیەكی تایبەت بە خۆی هەیە، وەك پۆشینی كراس بۆ ئاهەنگی دەستنیشان و یان ئاهەنگی بووك گواستنەوە جیاوازی هەیە، بەمەش دەبێ هەر جۆرە كراسێك بۆ كاتی خۆی بێت. لە مۆدە جۆراوجۆرەكانی كراسی كوردی، كە چەندین شێوەی لێوە ئامادەكراوە، تەنیا ئەوە نەبێ كە كراسی كوردی بۆ بووك نەبوو پێشتر، ئەگەرچی لە ساڵانی پێشوودا هەبووە، یان بووك كراسی كوردی لەبەر دەكرد، بەڵام لە رەنگی سپی نەبوو، لە رەنگی دیكە بوو، بۆیە لەلایەن دیزاینەرانی كورد ئەوانەی گرنگی بە كراسی كوردی دەدەن، ئەو كێشەیان چارەسەر كرد و ئێستاش چەندین جۆری كراسی كوردی بووكیان ئامادەكردووە، خانمانیش دەبێ بە شانازییەوە ئەو كراسە كوردییە بۆ رۆژی ئاهەنگیان لەبەر بكەن. كراسی كوردی بۆ بووك، شێوەیەكی جوان و ناسكی هەیە، لەگەڵ بوونی ئەو نەخش و پشتێن و كلێتە و كڵاوی سەر و تارای بووكینی، ئەمانەش هەر یەكە جۆرە جوانییەك دەخاتە سەر جوانی كراسەكە، لە داهاتووشدا كچانی كورد لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرییان، ئەو كراسە جوانە بە شانازی و خۆشیەوە بپۆشن.
Top