هەر لایەكی ماڵ دیكۆرێكی جیاوازە لەگەڵ بەشەكانی دیكەدا، بەمەش جوانی دیكۆر دەكەوێتە سەر شێوە و رەنگی كەرەستەكان، یان چۆنییەتی دانان و رێكخستنی كەرەستەكان، جوانیی دیكۆر لەو كاتەدا دەردەكەوێت كە دوای دانانی كەرەستەكان و گۆڕانكارییەكی بچووك بەسەر جێگە و رەنگی كەرەستەكاندا، دەبێتە رێگەیەكی سەركەوتوو بۆ دیكۆری ماڵ، چونكە لە دانانی كەرەستەكان لە یەكەم هەنگاودا، كەم و كوڕی و جیاوازی لێ دەردەكەوێت، بۆیە دوای دانانی هەر دیكۆرێك، دەبێ گۆڕانكارییەكی بچووك بكرێت بەسەر دیكۆرەدا تاوەكو بەو ئەو ئەنجامە بگات كە مەبەستە. یەكێك لەو دیكۆرانەی كە پێویستی بە گۆرانكاری نییە و نابێ، ئەویش دانانی دیكۆر لە رەنگی وەنەوشەیی، كە دیكۆرێكی شیاو و گونجاوە،بە تایبەت بۆ ئەوانەی سەرەتای ژیانیان دەست پێدەكات كە پێویستیان بە ماڵ و دیكۆرێكە لە رەنگێكی كراوە و جوان بێ. دانانی رەنگی وەنەوشەیی، مانای ئەوە نییە سەرتاپای رەنگی كەرەستە و دیوارەكان لەو رەنگە بێت، لە رێگەی هەڵبژاردنی بەشێك لە كەرەستەكان لەو رەنگەدا، رێگەیەكی سەرەكییە بۆ جوان كردن و رازاوەكردنی دیكۆری ماڵ.