ئەوانەی كاری خۆیان دەكەن لە جیهانێكی تایبەت بە خۆیان دەژین و رۆژانەش بەهرەی تازە لە كارەكانیان یان لە جۆر و شێوەی كارەكانیان دەكەن، یان هەندێك لە كارەكەیاندا فێرە شتی جوان دەبن، كە لەلای ئێمەش بەرهەمێكی جوان دەردەچێت و رەنگە لەلای خۆیەوە بە كارێكی سادە و ئاسایی بێت. وەك ئەو كوڕە كوردە كە كاری پاقڵاوە فرۆشتن دەكات و تەنانەت بە كیلۆمەتر دەڕوات و ئەو سینییە پاقڵاوەیەی لەسەر سەری داناوە و بەبێ گرتنی و پاقڵاوەكانیش ناكەوێت. (ئیهان) كوڕە گەنجێكی كوردستانە و تەمەنی (26) ساڵە، نزیكەی (13) ساڵە كاری پاقڵاوە فرۆشتن دەكات، لەو كاتەی من بینیم لەسەر شەقامێكدا دەڕۆیشت و سینییەكی گەورەی پاقڵاوەی لەسەر سەر بوو، وەك خۆی پێگوتم : كە ئەو پاقڵاوەی سەری نزیكەی (25) كیلۆگرام دەبێت و كە ماوەی (2) كیلۆمەترە لەسەر سەری داناوە، هەروەها دەڵێت : كە لەگەڵ كارەكەی ڕاهاتووە لەوەی ئەو بارە گرانە لەسەر سەری بێ و بەرێگاشدا بڕوات، چونكە ئەگەر بە دەستەكانی پاقڵاوەكە بگرێ، دەستەكانی دێشی و بێزار دەبێ، بەڵام وادیارە مل و هێزی سەری ئەو كوڕە گەنجە باشە و كە دەتوانێت بۆ ماوەی (2) كیلۆمەتر (25) كیلۆ شتێك لەسەر سەری هەڵبگرێت.