كراسی گوڵداری كوردی

كراسی گوڵداری كوردی
لەگەڵ هەر رێگەیەك بۆ رازاوە كردنی شێوەی كراسی كوردی، بە مەرجێك كە جۆری قوماشەكە گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە، بە مانای ئاگادار بوون لە جۆری قوماشەكە دەبێتە سەرەتایەكی گرنگ بۆ نەخشی كراسەكە، وەكو دەزانین خانمان زیاتر گرنگی بە رەنگی قوماشی جلی كوردی دەدەن، لێرەدا گرنگە كە بزانن زیاتر نەخشەكانی ناو كراسەكە، وادەكات جلەكە رازاوەتر و جوانتر بێت، بەمەش لە رێگەی ئامادەكردن و هەڵبژاردنی جۆری قوماشەكە، یەكێك لەو جۆرە قوماشانەی كە لە كراسی كوردیدا كاری پێدەكرێت، بریتییە لە قوماشی گوڵدار، كە هەر لایەكی بە گوڵ رازاوەیە و ئەمەش وادەكات كە لەگەڵ جۆری كراس و ئێكسوارەكاندا خۆی بگونجێنێت، گرنگیی ئەو جۆرە قوماشە لەوەدایە لەو كاتەی كە بەرگدروو ئامادەی دەكات، دەكرێ شێوەی كراسەكە وا ئامادەبكات كە گوڵەكان لە سەرەوە بۆ خوارەوە بن، ئەمەش زۆرترین جوانی دەبەخشێت و شایستەی پۆشین دەبێت، زیاتریش ئەو جۆرە جلە بۆ بۆنە و یادە گشتییەكان، یان بۆ وەرزی بەهار و نەورۆز دەپۆشرێ و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە.
Top