گرنگیی جلوبەرگ و هەر شێوەیەك لە ئێكسسوارەكان، یان كەرەستە سەرەكی و پێویستەكان، وەك جانتای دەست، كە بەشێكی گرنگە لە جوانی و رازاندنەوەی شێوەی خانمان لە دەرەوەیە، بە تایبەت كاتێك هەر دەستە جلێك لەگەڵ یەكتردا لە شێوە و رەنگ رێكدەخرێن، زیاتر لە كوردستان خانمان گرنگی بە رێكخستنی نێوان جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان دەدەن لە رێگەی رەنگەوە، كە ئەمەش راستە یەكێكە لە بەشەكانی گونجاندنی كەرەستە و جل، بەڵام دەتوانین رێگەی دیكەش بگرین، لەوانە : گونجاندن بە پێی شێوە، یان بە پێی ستایلی كەرەستەكان، وەك جلوبەرگی ماركە، واتە دەكرێت پانتۆڵ و جانتای دەست لە هەمان ماركە بن، بەڵام ئەوەی زیاتر دەردەكەوێت كاتێك كەرەستەوجلوبەرگ رەنگیان لەگەڵ یەكدیدا گونجاو دەبێت، وەك لەم وێنەیەدا كە هەوڵدراوە رەنگی جانتای دەستەكە لەگەڵ رەنگی پانتۆڵەكە شیاو بێت، لەگەڵ دانانی بازنگێك لە هەمان رەنگی جانتایەكە، هەروەها لە سەرەوەش بە سووركردنی لێو، دەستە جلێكی تەواوی لێ دەركەوتووە، ئەمانەش چەندین بیرۆكە بوون لە چۆنییەتی گونجاندنی رەنگ و ستایل و شێوەی نێوان كەرەستە و جلوبەرگ.