ئەنگوستیلەو ئەڵقەی بە كریستاڵ
January 4, 2013
رەنگا و ڕەنگ
ئەو جۆرو شێوازو بابەتانەی بۆ ئێكسسواری دەست و پەنجەكان بەكاردێن زۆرن و چەندین شێوازیان هەیە، نوێترین شێوازی ئێكسسواری نمایشكراوە بریتییە لە هەریەكە لە ئەڵقەو ئەنگوستیلەی بە كریستاڵ رووپۆشكراو، ئەم جۆرە ئێكسسوارانە جوانیەكی تایبەتمەندو نایانبی هەیە لە بەر ئەوەی جیا لەو رەنگەی كە هەڵبژێردراوە بۆ ئەم ئەنگوستیلەیە كە بریتییە لە رەنگە زەردێكی ئاڵتوونی لەگەڵ سلڤەرێكی كاڵ رووپۆشكراوە بە كریستاڵی بریسكەدا كە جوانییەكەی زیاتر كردووە بەتایبەت ئەگەر رووناكی بەربكەوێت، زۆری شێوەی ئەنگوستیلەكان، وادەكات كە هەر یەكە دیمەنێكی تایبەتی هەبێت، بۆیە دەبێت خانمان بزانن لەگەڵ كامەیان مامەڵە دەكەن تاوەكو لە پەنجەكانی دەست جوان ورازاوە بن، دیمەنی ئەو جۆرە ئەنگوستیلانە، لە چەندین شێوەی بچووكدا دەبینرێن، بەمەش كار دەكات لەسەر رازاندنەوەی پەنجەی دەست، بە تایبەت بۆ ئەو خانمانەی كە هێشتا كچن و ژیانی هاوسەرییان پێكنەهێناوە، نموونەی ئەو جۆرە ئەنگوستیلانە، بەشێكی لە پەنجەكان پڕدەكاتەوە و دیمەنێكی رازاوەیشی دەبێت، ئەڵقە و ئەنگوستیلەی كریستاڵ یان لە رەنگی كریستاڵ، دیمەن و شێوەیەكی ناسكی هەیە، بە تایبەت كاتێك خانمان وەك ئێكسسوارێكی سەرەكی بەكاری بهێنن.
