تەسریحە لە شێوەی كێك

تەسریحە لە شێوەی كێك
زۆری تەسریحەكانی قژ، رێگەیەكی جوانن بۆ ئاڕاستەكردنی بنەمایەكی جوانكاری لە قژ و دانانی تەسریحەیەكی رازاوە و شایستە، ئەمەش وادەكات كە لە شێوازە جوانەكانی تەسریحەكاندا، ناسكترین مۆدە و شێوە بەدی بكرێت، پسپۆران لە بواری جوانكاری دەڵێن، مەرج نییە لەسەر شێوە كۆنەكاندا كار بكەین، دەتوانین لەسەر شتی تازە و نوێكاری بۆ بكەین، وەك دانانی تەسریحە لە شێوەی ئەو شتانەی كە خۆشەویست و بەهادارن لە نێو خەڵكدا، وەك : پەپوولە – گوڵ -كێك، بۆیە لە جوانترین و تازەترین شێوازەكانی تەسریحە، دانانی تەسریحەیە لەسەر شێوەی گوڵ و كێك، بەڵام ئەوەی زیاتر داوای لەسەرە و مۆدەیەكی جوانە، بریتییە لە تەسریحەی شێوە كێك، كە وەك كێكی خواردن وایە و تەنانەت لە دوو بەش پێكدێت، یەكێكی دەبێتە بناغەی تەسریحەكەو، ئەوەی دیكەش لەسەرەوە بە شێوەیەكی تۆپ و خڕ دەبەسترێت، ئەو تەسریحەیەش، لە گشت شوێن و كاتێكدا دەكرێت و ئامادە بكرێت، لەوانە : بۆ كاتی ئاهەنگ و ماڵ، یان بۆ كاتەكانی شەو و رۆژ، كە وەك قژێكی هەڵگیراو، لە ناوەڕاستی پشتەوەی سەر دادەنرێت و دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەیە.
Top