رۆژێك بۆ پاژنە بەرزی پیاوان

رۆژێك بۆ پاژنە بەرزی پیاوان
بەهۆی ئەوەی كە ئافرەتان هەردەم پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەكەن، كە ئەمەش زیانێكی زۆری بۆ سەر تەندروستی و پشت هەیە، بەڵام بەلای ئافرەتان گرنگ نییە، وەك مۆدەیەكی جوان بەكاریدەهێنن، یەكێك لە رێكخراوەكانی داكۆكی كردن لە ئافرەتان لە وڵاتی كەنەدا، رۆژێكی بۆ پاژنەبەرز سازكرد، ئەوەی سەیر بێت، ئەمجارەیان بۆ ئافرەتان نەبوو، بەڵكو بۆ پیاوان بوو، كە دەبێ لەو رۆژەدا هەر یەكەیان پێڵاوێكی ئافرەتانەی پاژنە بەرز لەپێ بكات و بەسەر شەقامەكاندا بسووڕێنەوە، ئەمەش بە مانای ئەوەی كە پیاو ئەو هەستە بزانێت كە پێڵاوی پاژنە بەرز چۆنە، وەك دەبینن كۆمەڵێك پیاو پێڵاوی پاژنە بەرزیان لەپێ كردووە و بەناو شەقامەكانی شاری تۆرینتۆی كەنەدیدا دەخوولێنەوە.
Top