وەكو دەزانین لە هەموو دونیا، گەورە و بچووكی لە تەمەن و شێوە و قەبارە هەیە بۆ هەموو شتێك، كەچی هەندێك شت دەردەكەون كە زۆر گەورەن و هەندێكیش زۆر بچووكن، ئەوانەی بچووكن، هەردەم خۆشەویست و بەرچاون و جوانن، وەك ئەو كیسەڵە خنجیلانەیە، كە درێژی (3.8) سێ سەنتیمەتر و هەشت پۆینت دەبێ، ئەو كیسەڵە ناوی (تانك)ە لە وڵاتی بەریتانیا دۆزراوەتەوە، ئەوەی جێگەی سەیرە ئەو كیسەڵە جەماوەرێكی زۆری هەیە و خەڵك وێنەی لەگەڵدا دەگرن.