خەیار و هەنگوین بۆ جوانكردنی لێو

خەیار و هەنگوین بۆ جوانكردنی لێو
بۆ جوانكردنی لێوەكانت، بە گوێرەی بیر و ڕای پسپۆرەكان كە لە بواری جوانكاری، ئاماژە بۆ جوانی لێو دەكەن، دەڵێن : گەورەترین مانا لە جوانیی لێو دەردەكەوێ، بەمەش لایەنێكی رووخسار بە سەرنجڕاكێشی پیشان دەدات، دەتوانین سوود لە گیراوەیەك وەربگرین بۆ زیاتر رازاوەكردنی لێو، ئەویش بە بەكارهێنانی هەریەك لە خەیار و هەنگوین، كە گەورەترین جوانی و نەرمی بە لێوت دەبەخشن، بەم رێگەیە:
- سەرەتا دەبێ لێو جوان پاك بكرێتەوە بە ئاوی پاك بشۆرێت.
- هێنانی خەیار و بڕینی بە شێوەی بازنەیی و بچووك.
- دواتر ئەو خەیارە شێوە بازنانە لەسەر لێو دادەنرێت، بۆ ماوەیەك لێیدەگەڕێن تاوەكو بە جوانی ئاوی خەیارەكە بكەوێتە سەری.
- دوای لادانی خەیارەكە، راستەوخۆ، هەنگوین دەهێنین و كەوچكێكی لێ دەخەینە شوێنی خەیارەكە.
- دەبێ هەنگوینەكە بۆ ماوەی (5) خولەك بمێنێتەوە و پاشان دەسڕێتەوە و بۆ ماوەیەكی كەم لێیدەگەڕێیت و پاشان بە ئاو بیشۆ، ئینجا جیاوازی جوانییەكەی دەبینیت لەگەڵ پێشوودا و هەست بە گۆڕانكاری دەكەیت، لە نەرم بوونەوە و رازاوەبوونی لێوەكانت.
Top