مۆدەكانی جلی زستانە

مۆدەكانی جلی زستانە
لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی زستان، مۆدەی جلوبەرگ گۆڕانكارییەكی تەواویان بەسەردا دێت، بەمەش دەكرێ خانمان لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا، شێوازێكی دیكەی نایاب وجوانتر لە جلەكان دەربخەن و مۆدەیەكی شایستەش هەڵبژێرن، لە دوای وەرزی پاییز، كە مۆدەی جلی ئەو وەرزە لە رەنگە تۆخەكان و شێوە تەنكەكانە، بەڵام لەگەڵ وەرزی زستاندا، شێوازەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت لە شێوە و جۆری قوماش و ستایل و رەنگیشدا، واتە لە زستاندا زیاتر رەنگی داخراو باویان دەبێت، لەوانە : رەش –رەساسی- قاوەیی-سووری كاڵ- سپی و رەش تێكەڵ، ئەو رەنگانەش پێویستیان بە رێكخستن لەگەڵ یەكتردا هەیە، واتە جلی سەرەوە و خوارەوە، دەبێ لەسەر دوو رەنگی نزیك لە یەكتر بن، یان جیاوازییەكانیان بەیەكتر بچێت و شێوازی هەریەكەیان لەگەڵ ئەوەی دیكە گونجاو بێت. ئەو شێوازە جلانەی لە وەرزی زستاندا باویان دەبێت بریتین لە پانتۆل و تەنورەی كورت، سەبارەت بە پانتۆلەكان دەكرێ لە پانتۆڵی قوماش بن، ئەویش بە مەرجێك دەبێت تەسك بێت و لەگەڵ جەستە یەك بێت، هەروەها یان پانتۆڵی جینز، كە ئەویش بەپێی رەنگە داخراوەكان هەڵدەبژێردرێن، تەنانەت بۆ تەنوورەش، مۆدەیەكی رازاوە و شایستەی هەیە، كاتێك لەگەڵ سترێج یان پانتۆڵێكی كراوە دەپۆشرێت، ئەمەش دیمەنێكی دیاریكراو و رازاوەی دەبێت، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ چاكێتێكی جوان دەپۆشرێت.
Top