لە دەستەبەر كردنی شێوازی گشت ستایل و مۆدەكان، لەسەرەوە تا خوارە، تەسریحەی قژە، كە چ جۆرێكی بۆ دادەنرێت، دواتریش هەڵبژاردنی شێوازی ماكیاژی رووخسار، پاشان دانانی جلێكی تایبەت و جوان بۆ سەرەوە، لە بیرمان نەچێت، لێوەكانیش جوانی خۆیان هەیە، لایەنێكی گرنگیش لەم نێوانەدا جێگەی خۆی دیاری دەكات، ئەویش ماكیاژی چاوە. وەك یەكێك لە سەرەكیترین بەشەكانی جوانیی خانمان و ئافرەتان، بۆیە دەبێ بە شایستەترین رێگا، هەنگاوەكانی جوانیی چاو بەدی بێنین، وەكو دەزانین مۆدەكانی ماكیاژی چاو زۆرن و هەر یەكە بە گوێرەی شێوەی چاو، یان رووخسار و ماكیاژی دەم و چاو دادەنرێت، هەر بۆیە لەم چەند لایەنەدا خۆیان دەبیننەوە : دانانی چ جۆرە رەنگێك بۆ پشت چاو لەوانە رەنگی سپی،قاوەیی،زێڕین،رەشێكی كاڵ،تێكەڵی نێوان دوو رەنگ وەك وەنەوشەیی و سپی، یان قاوەیی و سپی – ماسكاراكردنێكی جوان بۆ برژانگەكان، شێوەی ماسكارا هەردەم بەرەو دەرەوە بێ و لە ناوەڕاستیشدا بۆ پێشەوە بچێ – هێڵكاری لەسەرەوە و خوارەوەی ژێر و سەر برژانگ كە ئەویش رەنگی وەك رەش یان قاوەیی یان شینی پێویستە، كە ئەوەش بەشێكی گرنگە لە ماكیاژی چاو، شێوەی برۆ لە چ شێوە و مۆدەیەك بێ كە لەگەڵ شێوەی چاودا گونجاو بێت - دانانی سێبەر بۆ پشتی چاو، دەكرێ سێبەرەكانیش تۆخ و سادە بن، هەر دووانیان جوانی خۆیان هەیە، بەڵام زیاتر لە وەرزی زستاندا سێبەری سادەی لێدەدرێت - چۆنییەتی لێدانی رەنگی رەش یان كلی چاو كە تا چەند سادە و ناسك بێت زیاتر جوانتر دەبێت.