تەنوورەی هاوسەرەكەی لەبەر دەكات

تەنوورەی هاوسەرەكەی لەبەر دەكات
یەكێك لە بیردۆزە زانستییە جینییەكان دەڵێت : كاتێك مرۆڤ لە سكی دایكی دەبێت، بەر لەوەی رەگەزەكەی دیاری بكرێت، گشت كەسێك رەگەزەكەی (مێ)یە، دواتر جیا دەبێتەوە دەبێتە نێر یان مێ، ئەمەش بەپێی ژمارەی كرۆمۆسۆمەكانە، هەروەها دوای ماوەیەك دیار دەبێت كە رەگەزی ئەو كەسە چییە، وادیارە ئەو پیاوە رووسییە، هەمان كرۆمۆسۆمی منداڵی مێینەی لە جەستەی ماوەتەوە و بۆیە حەز بە لەبەركردنی جلوبەرگی ئافرەتان دەكات، (فلادیمیر فۆمین)ی 44 ساڵ، كە هاووڵاتییەكی خەڵكی شاری كینشمایە لە باشووری ئەو وڵاتە، لە منداڵییەوە خولیای پۆشینی تەنوورەی ئافرەتان بووە، تاوەكو ئێستاش هەمان ئەو جلە لەبەر دەكات، گوێ بە ساردی كەشی وڵاتەكەی نادات و تەنانەت ئەگەر بەفریش ببارێت، لەسەر پۆشینی تەنوورەكەی بەردەوامە، وەكو خۆی دەڵێت : تاوەكو ئێستاش خێزانەكەم رێگری نەكردووە لەو كارەم، تەنانەت جار جاریش تەنوورەی خێزانەكەم لەبەر دەكەم.
Top