گونجاندنی كراس و ئێلەگ لە هەمان رەنگ

گونجاندنی كراس و ئێلەگ لە هەمان رەنگ
دەتوانین شێوازێكی تایبەت لە جلی كوردی بەدی بهێنین، بە گوێرەی ئەو رەنگ و ستایلە، كاتێك گونجاندنی بۆ دەكەین، دەبێتە یەكێك لە شێوازە جوانەكان، لە رێگەی هەڵبژاردنی ئێلەگ و كراسی كوردی، ئەمەش كاریگەری هەریەكەیان لەسەر ئەوی دیكە هەیە، بە دوو رێگە دەتوانین شێوازەكانی جلی كوردی ئامادەبكەین، یەكەمیان، لەرێگەی رێكخستنی رەنگی هەر یەكە لە ئێلەگ و كراس لە هەمان رەنگ، رێگەی دووەمیش، جیاكاری نێوان رەنگی ئێلەگ و رەنگی كراسەكە، لەو كاتەی كراس لە جۆرە رەنگێك دەبێ، یان نەخشێكی ناسكی تێدا دەبێ، هەمان جۆرە رەنگ یان رەنگێكی نزیك لە رەنگی كراسەكە، یان رەنگی نەخشەكەی لەگەڵ شێوەكەی دەگونجێنین، بەمەش دەبێتە مۆدەیەكی شیاو، چونكە گونجاندنی نێوان كراس و ئێلەگ گەورەترین جوانیمان بۆ دەستەبەر دەكات.
Top