هەر جۆرە ئێكسسوارێك، مانایەكی جوانی بە خۆیەوە هەیە، جگە لەو ئێكسسوارانەی كە بۆ مەبەستی پڕكردنەوەی بۆشایی جوانكاری دادەنرێت، واتە هەندێك لە ئێكسسوارەكان، تەنیا بۆ مەبەستی جوانی دادەنرێن، جگە لەوەی ئەوانی دیكە بۆ مەبەستی بەستن وەك تۆقە، یان بۆ راگرتنی شێوازی جەستە وەك پشتێن یان بۆ رێكخستنی لەگەڵ شێوازی ماكیاژی رووخسار، وەك گوارە، جوانیی گوارە جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئێكسسوارەكانی دیكە، بە پێی وتەی پسپۆرانی بواری جوانكاری، هەر مۆدەیەك شێوازێكی تایبەتی هەیە، بەڵام كە باس دێتە سەر گوارە، دەبێ شێوازێكی تایبەتی هەبێ و جوانییەكەشی پەیوەست بێت بە شێوەكەی، هەروەها چۆنییەتی هەڵبژاردنی رەنگەكەی، لەو كاتەشدا دەبێ گوارە، لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ یان رەنگی ماكیاژ هاوشێوە بێت، ئەمەش وادەكات كە لە رێگەی شێوەی ئێكسسوارەكەوە مامەڵە لەگەڵ جوانی رووخساردا بكەین، چونكە كاری گوارە، هاوسەنگ كردنی جوانیی نێوان رووخسار و قژ و سەرە، بۆیە گرنگە گوارەكان لە شێوەی بچووك بن، یان ئەو شێوازە بێ كە بە گوێ دەخولێتەوە و پێوەی دەكرێت.