بوونی پەردە لە هەر شوێنێكی ماڵدا، دیمەن و جوانیی خۆی هەیە، جوانیی پەردە لە رێگەی گونجاندنییەتی لەگەڵ شێوەی پەنجەرەكە، هەروەها ئامادەكاریی شێوەی پەردەكە، لە مۆدە تازەكانی پەردە، هەر جۆرە پەردەیەك، بە ئارەزوویەك دادەنرێت، بەمەش دەتوانین شێوازی پەردە لەگەڵ كەرەستەكانی دیكەی ماڵ وەك یەك بێت، یان جیاواز بێت، چونكە پەردە دەبێ لە رەنگێك بێت، لەگەڵ دیكۆری ماڵدا بگونجێت، چونكە پەردە بەو جۆرە دیمەنە دەڕازێتەوە، بەهۆی ئەوەی شێوەی پەردە گەورەیە و دیار و بەرچاوە، رەنگەكەشی گوزارشت لە دیمەنێكی ژوورەوە دەكات، دەكرێت نەخشی ناو پەردە لە گوڵ یان لە وێنەی گیانداری بچووك بێت، یاخود لە نەخشی تێكەڵ بێت، بۆ نموونە، دەكرێ رەنگی پەردە و سەرسیسەم لە هەمان رەنگ بێت، یان رەنگی قەنەفە و كەرستەكانی ئەو ژوورەی پەردەكەی لێیە، لەو جۆرە رەنگە بێت كە رەنگی پەردەكەی لەسەر هەڵدەبژێردرێت.