كەرەستەكانی ژووری دانیشتن

كەرەستەكانی ژووری دانیشتن
دیكۆری ماڵ، بە دوو لا هەڵدەبژێردرێ، یەكەمیان، شێوازی كەرەستەكانە، دووەمیش رەنگی ئەو كەرەستانەیە كە لە شوێنێكدا دادەنرێن، هەر لەگەڵ ئەو جۆرە مۆدەیەی دادەنرێن، دەتوانین كەرەستەكان بە پێی شێوە و شێوازەكانیان هەڵبژێرین تاوەكو گونجاو بن لەگەڵ ژووری دانیشتن یان ژوورەكانی دیكەی ماڵ، بۆ دانانی كەرستە، لە وەرزی پاییز و زستاندا، دەتوانین بەپێی شێوازەكانیان مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین، زیاتر لە وەرزەكانی بەهار و هاویندا، رەنگ گرنگی خۆی دەبێ، بۆ هەڵبژاردنی ستایلێكی جوان و رازاوە بۆ ژووری دانیشتن، ئەم جۆرە دیكۆرە كە لە چەند كورسی و قەنەفەیەكی دیاری كراو و لە رەنگی سپی پێكدێت، دەبێتە شای دیكۆری ژوورێك بۆ دانیشتن و حەسانەوە، گرنگە شێوەی كەرستەكان نزم و گونجاو بن لەگەڵ ئەو ژوورەی لێی دادەنرێت.
Top