رازاندنەوەی دیكۆری ماڵ، پێویستی بە كاری جوان دەبێت، لەم رێگەیەشەوە دەتوانین شێوازێكی جوان لە مۆدەكانی دیكۆر و رازاوە ئەنجام بدەین، لە كاتێكدا هەر مۆدەیەك پێویستی بە هەنگاوێكە، بە تایبەت هەندێك كەرەستەی بچووك هەن، بەڵام جوانی و رواڵەتێكی گەورەیان هەیە، وەك هەڵواسینی وێنە و كاتژمێر لەسەر دیوارەكان، دەتوانین لە رێگەی كاتژمێرەوە، هەمان ئەو جۆرە جوانییە بەدی بكەین كە شایستەی دیكۆرێكی تایبەتە، كاتژمێرەكان بە چەندین شێوە و ئەندازەی جیاجیا هەن، بۆیە دەكرێت سوود لەو شێوازانە وەربــگرین كە سەرنجڕاكێشن، لایــــەنــێــكی گرنگ هەیە لە هەڵواسینی كاتژمێر، ئەویش بە دانانی لەو شوێنەی كە پێویستە، بە تایبەت كە پێچەوانەی پەنجەرە دەبێت و بـــــەمەش دیــــكــۆرێـــكی تایبەت بە خۆیەوە وەردەگرێت.