لەبەر بێ شوێنی، ئۆتۆمبیلەكەی بــــردە سەربان

لەبەر بێ شوێنی، ئۆتۆمبیلەكەی بــــردە سەربان
دوای ئەوەی هەواڵی ئەو پاركە سەیرەی بۆ ئوتۆمبێلێك كراوە لە شاری كەیڤی پایتەختی ئۆكرانیا بڵاوبووەوە كە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەكە دانراوە، دوای لێكۆڵینەوە لەو بابەتە، كابرای خاوەن ئوتۆمبێل بۆ جوانی ئەو كارەی كردووە، دوای ئەوەی رۆژێك لە خوارەوە جێگەی ئوتۆمبێلەكەی نابێت و ئەویش لە داخی ئەو حاڵەتە، هەڵگری كەرەستە (رافعە)یەكی هێناو ئوتۆمبێلەكەی پێ بردە ئەو شوێنە بەرزە، وەك ناڕەزاییەك لەبەرامبەر نەبوونی شوێن بۆ وەستانی ئوتۆمبێلەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی ئوتۆمبێلەكە دەڵێت : جگە لەوەی كارێكی باشم كردووە دیمەنێكی جوانیشی هەیە كە ئوتۆمبێلم لەو شوێنە راگرتووە و كەسیش كاری لەم جۆرەی پێناكرێت.
Top