ئێكسسوار، بە شێوەیەكی گشتی جیاوازی هەیە و هەر یەكەیان بۆ شوێن و مەبەستێك بەكاردەهێنرێت، یان دەپۆشرێن، خانمانیش دەتوانن ئێكسسوارەكان بەشێوەی جیاجیا، بپۆشن، لەگەڵ هەر ئێكسسوارێكدا، تۆقەی سەر شێوەیەكی بەرچاو جوانی هەیە، لەگەڵ هەر مۆدەیەكی ئەو ئێكسسوارە وەرگرتنی جوانییەكی رەها دەردەكەوێت، هەر تۆقەیەك بە جۆرە نەخش و شێوەیەك كاری جوانی هەیە، بۆیە ئێكسسواری لەم شێوەیە جێگەیەكی بە نرخ و جوان دەبەخشێت، تۆقەی قژ، دیمەنێكی رازاوەی هەیە، بەڵام دەتوانین سوود لەو جۆرە ئێكسسوارانە وەربگرین بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر مۆدەیەكی قژ، جوانی خۆی ببەخشێت، چونكە دیمەنی تۆقە، لەسەر سەردا دیار دەبێت، كەچی كاتێك ئەگەر شێوەیەكی بەرچاو و شیاوی نەبێت، ئەو جۆرە مۆدەیە نابەخشێت، كە مەبەستمانە، زیاتر مۆدەی تۆقە، لەسەر شێوەی گوڵ و پەپوولە و گیانداری بچووك دەكرێت، كە دیمەنی جوان دەبەخشێت، لە هەمان كاتیشدا، تۆقە كاری بەستنی قژ دەكات و جوانی خۆشی هەیە.