وێنەیەكی دەگمەنی هەولێر : حەمامی علی ئاغا ..ئێستا و جاران

وێنەیەكی دەگمەنی هەولێر : حەمامی علی ئاغا ..ئێستا و جاران
پیشەی حەمامگەری و كاركردن و دروست كردنی حەمام لە شاری هەولێر مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە و هەر لە كۆنەوە لەناو قەڵا حەمامی كۆنی قەڵا هەبوو ئەوەی لە هەریەك لەو دوو وێنەیە دەیبینین حەمامی علی ئاغایە، كە یەكێكە لە كۆنترین حەمامی شاری هەولێر پاش حەمامی قەڵا، لە وێنە كۆنەكەدا شێوازی كۆنی حەمامەكە بەدیار دەكەوێت كە میژووەكەی بۆ ساڵانی 1970 دەگەڕێتەوە، لە دەوروبەریش بەهەمان شێواز هەندێك دوكانی كۆن هەیە، بەڵام لە وێنە نوێیەكەدا وەك دیارە ئەو حەمامە لەسەر شێوازی نوێیە و گۆڕانی بەسەرداهاتووە، بەڵام هەرماوەتەوە،ئەو حەمامە ئێستا دەكەوێتە كۆڵانی خانەقا بەرامبەر دەرگای بچووكی قەڵا نزیك بازاڕی سوورچی بەرەو مزگەوتی شێخ موستەفا ..هەروەها تەكیەی شێخ عەبدولكەریم دەكەوێتە پشت ئەو حەمامە و سودێكی زۆری هەبووە بۆ خەڵكی خانەقا . حەمام علی ئاغا ئاوی خۆی لە بیرێكی تایبەت وەردەگرت بەقوڵایی 30 مەتر هەر لەناو حەمام، هەروەها بەرامبەر ئەم
حەمامە دوكانەكانی وەستا شێخ خەلیل پەنچەرچی بوو كە كۆنترین وەستا بوو لەشاری هەولێر .
Top