پێڵاوی خانمان بۆ بۆنە و ئاهەنگ

پێڵاوی خانمان بۆ بۆنە و ئاهەنگ
جۆرها شێوە و مۆدەی پێڵاو هەن، كە وادەكەن خانمان تووشی سەرسوڕمانی ببن، بە تایبەت كاتێك بۆ كاتی ئاهەنگ و شوێنێكی تایبەت لە بۆنە و كاتە خۆشەكاندا، چ جۆرە پێڵاوێك لەبەر بكەن، ئەمەش وەك گرفتێكی خانمانە و لە هەڵبژاردنی جۆری پێڵاو یان جۆری ئەو پێڵاوەی لەپێی دەكەن، زیاتر بۆ بۆنە و ئاهەنگ، پێڵاوی رەنگی كراوە یان رەنگی زەق لەپێ دەكرێت، ئەو رەنگانەی بۆ بۆنە و ئاهەنگەكانەوە دەشێن، بریتیین لە : رەنگی پەمەیی – سوور- سەوز- سپی، هەر یەكە لەو رەنگانە، دەكرێ رەنگی پێڵاوی خانمان بێت لە ئاهەنگەكان، چونكە دەبێتە هۆی سەرنجڕاكێشی و دیمەنێكی تایبەت بە خۆیەوە، تەنانەت لەگەڵ گشت جۆرە جل و كەشی ئاهەنگدا دەگونجێت، بۆیە دەتوانین لە رێگەی ئەو رەنگانەوە، سوود لە جوانی و رێكخستنی نێوان پێڵاو و كراس بەدی بكەین، زیاتر بۆ بۆنە و ئاهەنگ پێڵاوی پاژنە بەرز و گەورە لەپێ دەكرێت، چونكە دیمەنێكی بەرچاوی هەیە، زیاتریش لەگەڵ جلی كوردی ئەو جۆرە پێڵاوە دەپۆشرێت، ئەو جۆرە پێڵاوە بە سادەیی لەپێ دەكرێت و بەشێكی زۆری پێ دیار دەخات، هەروەها پەنجەكانی پێ بە شێوەیەكی ناسك دەردەكەون.
Top