كەرەستەكانی سەر مێز بۆ دیكۆری ماڵ

كەرەستەكانی سەر مێز بۆ دیكۆری ماڵ
كەرەستە لەماڵدا، جێگەی جوانی و كاری تایبەتە، بە تایبەت ئەو كەرەستانەی كە شوێنی خۆیان دیارە و جێگەی كەرەستەی دیكە ناگرن، هەندێك كەرەستەی بچووك هەن، لەگەڵ ئەوەشدا شێوەیان دیار نییە، كەچی دیمەنێكی گەورە و جوان دەبەخشن، ئێكسسوار لە ماڵدا، دیمەنێكی رازاوە و جوانیان هەیە،، وەك ئەو ئێكسسوارانەی دەخرێنە سەر مێز و یان شوێنی تایبەت، هەندێك لە ئێكسسوار هەن، كاتێك لە شوێنی خۆیان دادەنرێن، جوانی خۆیان دەبەخشن، لە رێگەی ئەو ئێكسسوارانەوە، دەتوانین دیمەنێكی رازاوە بە ماڵ و سەر مێزەكان ببەخشین، لە كاتێكدا دەبێت سەر مێز واڵا و كراوە بێت، بەڵام هەندێك ئێكسسوار هەن، شێوە و دیمەنێكی ناسكیان هەیە، كە وا دەكات سەر مێز رازاوە بێت، كەرەستەی لەم جۆرە وەك : گوڵدانی بچووك، یان كەرەستەی شێوە كۆن، یان ئێكسسواری بچووك و شێوە خواربێ، یان كەرەستەی بچووك و لە رەنگی جیاواز لە رەنگی مێزەكەوە بێت، ئەمەش وادەكات ببێتە یەكێك لە دیكۆرە جوانەكانی ماڵ، كە لە رێگەی ئێكسسواری بچووكەوە، دەتوانین دیمەنێكی قەشەنگ و جوان بەدی بكەین.
Top