ئێلەگ و كراسی كوردی

ئێلەگ و كراسی كوردی
جوانكاری لە مۆدە و ستایلەكانی جلوبەرگ كاتێك كورد بەكاریدەهێنێت، پێویستی بە چەندین رێگە و ستایلی تایبەت هەیە كە گۆڕانكاری بەسەر جوانی ئەو جلە یان ئەو كەرەستەدا بێت، تەنانەت دەتوانین لە رێگەی هەنگاوی سادەوە چەندین لایەن و دیمەنی جوان بەدی بكەین لە مۆدە و ستایلەكانی كراسی كوردی، یەكێك كە ئەو لایەنە پڕدەكاتەوە یان دەڕازێنێتەوە، بوونی ئێلەگە لەگەڵ كراسی كوردی، كە جوانییەكی رەها و تایبەت لە خۆ دەگرێت، تەنانەت كار دەكاتە سەر دانان و توند كردنی جلەكە، لەگەڵ ئەوەی جوانیی خۆی هەیە، ئەو شێوازەی كە لە جلی كوردیدا بەدی دەكرێت، شێوازێكی رازاوەیە، بۆیە لەگەڵ دانانی ئێلەگدا، دەتوانین زیاتر ئەو جلە رازاوەتر بكەین، بە جۆرێك كە مایەی سەرنجڕاكێشی و كراوەیی خۆی ببەخشێتە كراسەكە، ئەو جۆرە مۆدەیەش بریتییە لە جۆرە ئیلەگێكی ناسك كە كورت و توند و تۆڵە، هەروەها گرنگە كاتێك رەنگی ئیلەگ جیاواز بێت لەگەڵ رەنگی جلەكە، بۆیە دوو رەنگی لەو دوو لایەنە دیمەنێكی گرنگە و جوانە، زیاتر ئێلەگ بە كورتی و ناسكی خۆی جوانتر دەبێت،، خانمان دەبێ لەوە ئاگادار بن كە ئێلەگ كار دەكاتە سەر جوانی جلەكە، نەوەك جوانی كراس بكەوێتە سەر ئێلەگ، ئێلەگیش دەكرێت لەو رەنگانە بێ: سپی-سوور-سەوز-قاوەیی-مۆر.
Top