لە كوردەواریدا چەندین مۆدە و شێوازی جوان هەردەم لە پایە و جوانیی خۆیەوە دەمێنێتەوە، ئەمەش وادەكات ببێتە یەكێك لە جوانترین مۆدە و شێوازەكانی جوانكاری، كە هەردەم جێگەی گرنگی و تایبەتی خۆی بگرێ، بۆیە دەتوانین سوودێكی گەورە لەو بوارەوە وەربگرین، كە لە ستایلەكانی مۆدەی كوردەواریدا باوی هەیە، یەكێك لەوانە ئێكسسوارە كوردییەكانن و كە هەردەم جێگەی شایستەیی و تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بۆ نموونەش : پاشەسەر و سەرسینگ، ئەو دوو جۆرە ئێكسسوارە هەردەم بە دیمەن و شێوازێكی تایبەتەوە كاری خۆیان ئەنجام دەدەن و دەبن بە یەكێك لە ناسكترین ئێكسسوارەكانی سەر جل، دەكرێ ئەو دوو جۆرە ئێكسسوارە لە زیو یان لە زێڕ بێ، بەمەش مۆدەیەكی ستایشی خۆی دەبەخشێت، لە كاتێكدا دەتوانین سوود لە ئێكسسوارەكانی دیكە وەربگرین، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێكسسواری پاشەسەر و سەر سینگ، شوێنێكی دیار و باویان هەیە، بۆیە سوودێكی گرنگ دەبەخشن لە مۆدە و جلی كوردی، بەمەش وادەكات كە لایەنەكانی جوانی ئەو ئێكسسوارە سەرتاپای سینگ و سەر داپۆشێ، كە رێگەیەكی رەنگە لە رازاندنەوەی سینگ و سەر جلی كوردی، بۆیە خانمان دەتوانن كەشخەییەكی ئێك و پاك لەو جۆرە ئێكسسوارەوە وەربگرن.