لە بیرمە بە منداڵی دەیانگوت، ئەوەی ئەنیشكی خۆی ماچ بكات، رەگەزەكەی دەگۆڕێت، واتە ئەوەی كوڕ بێ دەبێتە كچ و ئەوەی كچیش بێ دەبێـتە كوڕ، زۆر جاریش هەوڵمان دەدا كە ئەنیشكی خۆمان ماچ بكەین یان زمانمان پێدا بخشێنین، كە كارێكە زۆر بە ئاستەم و تەنانەت كەس ناتوانێ ئەنیشكی خۆی ماچ بكات، كەچی وا دیارە لەلای ئەو دوو كوڕ و كچەی لە وڵاتی گورجستان و چین، توانیویانە زمانیان بگەیەننە سەر ئەنیكشیان و تەنانەت بە زۆر دەتوانن ئەنیشكی خۆیان ماچ بكەن، ئەمەش لە كاتێكدا دێت، كە پێشبڕكێییەك لەلایەن گۆڤارێكی ئەمەریكییەوە كراوە، بۆ ئەوانەی بتوانن ئەنێشكی خۆیان ماچ بكەن، خەڵاتێكی گەورەیان پێ دەبەخشرێت، هەر یەكە لە (دەڤید و سەنیا)ی چینی توانیان ئەو كارە بكەن و رەگەزیشیان نەگۆڕی!!