شرووب خواردنێكی كۆن و سادەیە، لە ژەمی سەرەكییدا بە كار نەدەهات و نەشدەكرا وەك میوە یان لە جیاتی خواردنی سووك بەكار بێت، وەكو كاستەر بۆ دوای عەسر و ئێواران دروست دەكرا هەموومان رەنگە یادگاری و یادەوەرییەكمان لەگەڵیدا هەبوو بێت، هەندێ جار لە كۆڵانەكان دەستگێر، دەیگێرا هەندێ جاریش لە ماڵەوە دروست دەركرا، چوار دانە بە (دە)فلس بوو، چونكە بە ئاسانی دروست دەكرا، ئەویش بەو رێگەیە :سەرەتا ئاردەكەیان لە سەر سینیەك دادەنا، بە یەكسانی و دواتر شرووبەكە كە سارد ببووەوە پاش كوڵان روویان دەكردە ناو ئاردەكە، هەندێ جاریش منداڵەكان لەسەر ئەوە گرەویان دەكرد ئاخۆ كێ دەتوانێت بە پەنجە شروبەكەو ئاردەكە تێكەڵی یەكدی بكات و بە یەكجارو بەیەك پەنجە بیخاتە دەمیەوە، ئەوە چەند شرووبێكی بە خۆڕایی وەردەگرت، دواتریش لە هەمان ئەو جۆرە شرووبەوە، لوقمی شرووبیان لێوە دروست دەكرد، كە پێیدەگوترا لوقمی شرووبی، وەك لوقمێكی شل وابوو، لەسەر سینی دادەنرا و لەناو ئارد دەبوو تاوەكو تێكەڵ نەبێت.