پیاوێك (38) ساڵە نە قژی بڕیوە و نە خۆیشی دەشوات

پیاوێك (38) ساڵە نە قژی بڕیوە و نە خۆیشی دەشوات
ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر هەواڵی ئەو پیاوەمان بڵاوكردەوە كە نزیكەی (36) ساڵە خۆی نەشووشتووە، وادیارە ئەو پیاوە دەیەوێت درێژە بەو ژیانە بێ شووشتنە بدات و ئێستاش بوو بە (38) ساڵ بەبێ ئەوەی قژی ببڕێت و خۆی بشوات، (كیلاش سینگ) ئەو پیاوە (66) ساڵەو خاوەنی (7) كچە، گوتوویەتی : تا كوڕێكم نەبێ، نە قژم دەتاشم و نە خۆیشم دەشۆم، هەروەها دەڵیت : هەست بە هیچ ناڕەحەتییەك ناكەم و لە ژیانمدا دڵخۆشم و لە چاوەڕانی ئەو كوڕەدام، دوای چەندین هەوڵ لەلایەن خێزانەكەیەوە، تاوەكو ئەگەر قژیشی نابڕێت، تەنیا با خۆی بشوات، كەچی (خاڵە كیلاش) بە هەموو شێوەیەك ئەو داوایە رەت دەكاتەوە.
Top