هەزارمێـــرد دووەم كۆنترین ئەشكەوت لە كوردستاندا
September 5, 2012
رەنگا و ڕەنگ
مێژوونووسان دەربارەی ئەشكەوتی هەزار مێرد دەڵێن، كە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردینی، كە نزیكەی (5000) پێنج هەزار ساڵ پێش زاین، ئەو ئەشكەوتە دەكەوێتە ناوچەكانی شاری سلێمانی بە درێژی (13) كیلۆمەترەوە بۆ رۆژهەڵاتی ئەو شارە، هەندێك لە لێكۆڵێنەوەكان ئەوە دەردەخەن كە خەڵكی ناو ئەو ئەشكەوتە پێشكەوتووتر بوون لە خەڵكی ناو ئەشكەوتی شاندەرەوە، دوای چەندین لێكۆڵێنەوەی مێژوویی نەگەیشتووتەنە دۆزینەوەی پەیكەر یان ئێسقانی مرۆڤ، تەنیا چەند كەرەستەیەكی شەڕكردن دۆزراتەوە تیایدا، بەڵام ئەوەی پێدەچێت كە خەڵكی ئەو ئەشكەوتە زیاتر گرنگییان بە كشتوكاڵ داوە، كە ئەو ئەشكەوتە بە دووەم كۆنترین ئەشكەوت دادەنرێت لە داوی ئەشكەوتی شانەدەر، ئەشكەوتی هەزارمێرد بە ناوێكی دیكەش ناسراوە، ئەویش ئەشكەوتی تاریكییە، لەبەر ئەوەی لە ژوورەوە زۆر تاریكە و چونكە تیشكی خۆری پێدا ناچێتە ژوورەوە.
